خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی وایەرلێس
AIRMAX ئینتەرنێتی پتەو و بەردەوام دابین دەکات بۆ ماڵان، کۆمپانیا و شوێنە گشتیەکان، لە ڕێگەی تۆڕی بورج و ڕاوتەری مایکرۆتیکەوە — بەبێ پێویستی بە هیچ کێبڵێکی ناوخۆیی.
ئەگەر تازە ماڵتان پێکەوە ناوە یان کۆچتان کردووە بۆ ماڵێکی نوێ، AIRMAX یەکەم هەنگاوی دیجیتاڵیتان بۆ ئامادە دەکات — دامەزراندنی خێرا و بەبێ گرفت.
دەستپێکردن لەگەڵ AIRMAXئینتەرنێتی هێواش، دابڕان زۆر، یان پشتگیری خاو؟ گۆڕینەوە بۆ AIRMAX سادەیە — ئێمە خۆمان یارمەتیت دەدەین بۆ لابردنی ڕاوتەری کۆن و دامەزراندنی نوێ، بەبێ کێشە.
بگۆڕە بۆ AIRMAXدەربارەمان
سێ هەنگاوی سادە، بەبێ کێبڵی درێژ لەناو شەقامەکاندا و بەبێ کۆتایی چاوەڕوانی.
لە بەرزترین خاڵی گەڕەکەکەتان بورجێکی وایەرلێس دادەمەزرێنین کە سیگناڵی ئینتەرنێت بڵاو دەکاتەوە بۆ سەد ها ماڵ لە هەمان کاتدا.
ڕاوتەرێکی تایبەتی مایکرۆتیک لەسەر باڵەخانەکەتان یان بەرزترین خاڵی ماڵەکەتان دادەنێین کە سیگناڵی بورج وەردەگرێت.
ڕاوتەرەکە بە وایەرلێس یان کێبڵی کورت ئینتەرنێت دەگەیەنێت بۆ هەموو ژووەکانی ماڵ یان کۆمپانیاکەتان.
AIRMAX زیاتر لە حەوت ساڵە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی وایەرلێس دابین دەکات بۆ ماڵان، فرۆشگا، ڕێستۆرانت و شوێنە گشتیەکان. ئامانجمان گەیاندنی ئینتەرنێتێکی خێرا و جێگیرە بۆ هەموو گەڕەکێک، تەنانەت ئەو شوێنانەی کە کێبڵی فایبەر پێی ناگات.
پشکنینی خێرایی
هەروەک پشکنینی خێرایی گووگڵ — ڕاستەوخۆ خێرایی ئینتەرنێتەکەت لەگەڵ ڕاژەیەکی جیهانی پشکنین دەکات.
کرتە لەسەر دوگمەکە بکە بۆ دەستپێکردنی پشکنین
تێبینی: ئەنجامەکە لەوانەیە کەمێک لەگەڵ ڕەقەمی وردی پاکێجەکەت جیاواز بێت، بەهۆی گۆڕانی تۆڕی ئینتەرنێتی جیهانی لە کاتی پشکنیندا.
📱 فەیسبووک، یوتیوب، تیک تۆک، ئینستاگرام و واتساپ هەمیشە خۆڕایی و خێران لەگەڵ AIRMAX — جیاواز لە ئەنجامی سەرەوە کە تەنها خێرایی گشتی ئینتەرنێت پیشان دەدات.
نەخشەی داپۆشین
لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجەوە — بگرە بۆ زۆربەی شارۆچکەکانی سەر بەم پارێزگایانە. دڵنیا نیت لە ناونیشانەکەت؟ پەیوەندیمان پێوە بکە و پێت دەڵێین.
ناونیشانەکەت لە لیستەکەدا نییە؟ پەیوەندیمان پێوە بکە — لەوانەیە خزمەتگوزاری پێشکەش بکەین یان لە پلانی فراوانکردنی داهاتوومان دابێت.
پاکێج و نرخەکان
هەموو پاکێجەکان بەبێ سنووری بەکارهێنانن (Unlimited). نرخەکان بە مانگانە و بە دینار عێراقین.
📱 لەگەڵ هەموو پاکێجێک: فەیسبووک، یوتیوب، تیک تۆک، ئینستاگرام و واتساپ هەمیشە خۆڕایی و خێران.
گونجاوە بۆ گەڕان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
گونجاوە بۆ خێزان و کارکردنی ماڵەوە
گونجاوە بۆ یاری، فیلم و کارکردنی ئۆنلاین
بۆ کۆمپانیا، فرۆشگا و شوێنی گشتی
پەیوەندیکردن
زانیاریەکانت پێمان بدە، تیمی AIRMAX لە کەمترین کاتدا پەیوەندیت پێوە دەکات بۆ پشکنینی داپۆشین لە ناونیشانەکەت.
نامەنان لە ڕێگەی واتساپ